بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە پەیامێکدا بۆ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی کردووە.
بەدەر لە میری قەتەر، هەر یەک لە جێنشین، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش بە ناردنی پەیامی جیاجیا پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی ئێرانیان کردووە./.