بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەیروت لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێشتر لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس لە گەڵ میقاتی کۆبووە.
تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت غەززە و چۆنیەتی کۆتایی هێنان بە شەڕ و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، بەشێک لە وتووێژەکەی نێوان ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و میقاتی بووە.
ئەمە سێهەم سەردانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لوبنان لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بووە کە لە ئاکامی هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی تا ئێستا 28 هەزار فەڵەستینی شەهید کراون./.