بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە 10 ی شوباتی 2024 ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی نێوان سەید حەسەن نەسروڵڵا و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان، بە تایبەت گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەززە، باشوری لوبنان و بەرەکانی دیکەی خۆڕاگری تاوتوێ کراوە و سەبارەت بە دۆخی لوبنانیش بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەی ئەو کۆبوونەوە بووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی 9 ی شوباتی 2024 لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە گەیشتە بەیروت./.