بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم فیدراسیۆنە سەبارەت بە تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، داوا لە فیفا، یەکێتییەکانی تۆپی پێ و ئەندامانی دەکات بە هۆی کۆمەڵکوژی هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان بە تایبەت منداڵان، ژنان و پیاون و لەوانەش پارێزەران و ڕاهێنەران و ناوبژیوانان و هەروەها بە هۆی ڕووخاندنی بینا و ژێرخانی خزمەتگوزاری، شوێنەکانی نیشتەجێبوون، سەنتەرەکانی چارەسەری و پزیشکی و نەخۆشخانەکان، شوێنەکانی مەشق و ڕاهێنان، قوتابخانە و زانکۆکان و شوێنە وەرزشییەکان، لەوانەش ژێرخانی وەرزشی تۆپی پێ، لە چوارچێوەی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی و مرۆیی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تۆپی پێ لە ئاستی جیهاندا وەک بەرەیەکی یەکگرتوو بە ئامانجی ڕاگرتنی تەواوەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرجەم چالاکییە پەیوەندیدارەکانی تۆپی پێ، ڕێوشوێنی جیدی و خێرا بگرنەبەر بۆ ڕێگری لە بەردەوامی ئەو هەموو تاوانانە و گەیاندنی هاوکاری خۆراک و ئاوی خواردنەوە و کەرەستەی پزیشکی بۆ خەڵکی بێ تاوان و هاووڵاتیانی مەدەنی.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاندووە کە بێگومان هەنگاوی جیدی و بەپەلەی فیفا و یەکێتییەکانی تۆپی پێ و وڵاتانی ئەندام دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی میساقی جیهانیی تۆپی پێ و خاڵێکی گرنگ و درەوشاوە لە مێژووی ئەم وەرزشەدا دەبێت./.