بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەبێت واز لە پۆستەکەی بێنێت، ئەو چیدی سەرکردەیەکی متمانەپێکراو نییە، کاتێک ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا کرا ئەو لە لوتکەی دەسەڵاتدا بوو، ئەو دەبێت بڕوات، ئەگەر بەربەستێک لە بەردەم ڕێگای ئاگربەست هەبێت، دەبێت واز لە پۆستەکەی بێنێت.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: پێم وایە ئەوەی پێویست بووە بایدین کردووەیەتی، لە وەڵامی نیگەرانییەکانی ئیسرائیلییەکان لە پاش 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا. بەڵام بایدن دەیەوێت پەنا بۆ هەر کارێک ببات تا کاریگەریی لە سەر نتانیاهۆ هەبێت.
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا سەبارەت بە پەرەسەندنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ باشوری غەززە و ڕەفەح وتی کە ئەمە کارەساتە و هیوادارین لە ئاگربەست بکرێت./.