بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای تێپەڕبوونی 126 ڕۆژ بە سەر شەڕی غەززەدا، ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی نیشتەجێبوون، ناوەندە تەندرووستی و نەخۆشخانەکان و هەروەها لەناوبردنی ژێرخانە گرنگەکانی کەرتی غەززە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نەخۆشخانەی ئەمەل یان لە خان یونس بۆردومان کرد.
وەزارەتی تەندرووستی کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی 2023 تا ئێستا بە هۆی تاوان و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە 27 هەزار و 947 کەس شەهید بوون.
ژمارەی بریندارەکانیش تا ئێستا 67 هەزار و 459 کەس ڕاگەێندراوە./.