بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق بە توندی ئیدانەی تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا و شەهیدکردنی ئەبو باقر ساعدی لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی کرد و داوای ئەوەشیکردووە کە هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ کۆتایی هێنان بەم تاوان و دەسدرێژییانەی ئەمریکییەکان بگیرێتەبەر.
لە بەیاننامەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە کە هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و ئەو کەسانەش دەکاتە ئامانج کە ڕۆڵی گرنگیان لە شکستی گرووپی تیرۆریستی داعشدا هەبووە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە بە ئامانجگرتنی شەهید ئەبو باقر ساعدی لە گەڵ ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانان و بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لایەن ئەوانەوە یەک ناگرێتەوە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە هەوڵی ئەوەدایە کۆتایی بە ئەرک و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێرشە دوژمنکارانەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان بێنێت./.