بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن سعوود عەنزی باڵیۆزی پاشایەتی سعوودیە لە تاران پەیامی شای وڵاتەکەیی بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەستی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کرد.
پەیامەکەی سەلمان بن عەبدولعەزیز لە وەڵامی پەیامێکی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی غەززە و هەروەها بە بۆنەی پیرۆزبایی چل و پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووە./.