بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری درەوەی ئەم وڵاتە، هەینی 9 ی شوباتی 2024 سەردانی بەیروت دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو سەردانەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەبێت.
ڕۆژنامەی وەتەن ی سوریاش ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی دیمەشق دەکات.
ئەو ڕۆژنامەیە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە سوریاوە سەردانی قەتەر دەکات./.