بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێکدانەوەی ئامارەکانی سەرمایەگوزاری دەرەکی وڵاتی ئێران پیشان ئەدات کە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1401ی هەتاوی نزیک بە 220 ملیۆن دۆلار سەرمایەی دەرەکی لە لایەن وڵاتی چینەوە هەناردەی ئێران کراوە، بەڵام لە مانگی ڕێبەندانی ئەوساڵی هەتاویدا و پاش تێپەڕبوونی یەکساڵ، ڕێژەی سەرمایەگوزاری چین لە ئێراندا بۆ نزیکەی 1 ملیارد و 990 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
هەر لەمبارەوە سەرۆکی ڕێکخراوەی سەرمایەگوزاری دەرەکی ئێران، هەواڵی ئەو ئامارانەی پشتڕاست کرۆتەوە و گوتیشی: لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو تا مانگی ڕێبەندانی ئەوساڵ، سەرمایەگوزاری وڵاتی چین لە ئێراندا 10 قات زیاتر بووەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی دا، زۆربەی پڕۆژەکانی سەرمایەگوزاری چین لە ئێراندا لە بواری لوجستیک و بەندەر و پردسازی و کانگاکاندا بووە.
ناوبراو وتیشی: ساڵی ڕابردوو ڕێژەی سەرمایەگوزاری چین لە ئێراندا نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بووە بەڵام ئەوساڵ ئەو ڕێژەیە بۆ 2 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە.