بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ئاماری کومیسیۆنی ئەورووپا(یورۆ ئستارت) سەرجەم هەناردەی غازی سرووشتی ئێرانی بۆ تورکیا لە ساڵی 2023دا، نزیکەی 5 ملیارد و 400 ملیۆن مەتری سێجا ڕاگەیاند.
هەناردەی غازی ئێران بۆ تورکیا لە ساڵی 2023ێدا، لەچاو بە ساڵی پێشوو 42لەسەد دابەزیووە، ئێران لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 9 ملیارد و 400 ملیۆن مەتری سێجا غازی بۆ توورکیا هەناردە کردبوو.
هەناردەی غازی ئێران بۆ تورکیا لە ساڵی 2023دا بۆ ماوەی چەن مانگ ڕاوەستا و لە مانگەکانی ژوئیە تا سێبتەمبێر تا ڕێژەی سفر دابەزی و لە مانگی نوڤەمبێر تا دیسەمبێردا بۆ ئاستی پێشووی خۆی هەڵیکشا.
ئێران بەشێوازی ئاسایی هەر مانگ نزیکەی 500 تا 900 ملیۆن مەتری سێجا هەناردەی غازی بۆ تورکیا بووە.