بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد هیندی جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین سەبارەت بە پرۆژەپێشنیاری ئاگربەست کە لە پاریس گەڵاڵە کرا، وتی: پاش شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستی مەیدانی، پرۆژەپێشنیارەکەی پاریس تەنیا ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوونی ئەو ڕژێمەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لایەنی فەڵەستینی لە وەڵامی ئەو پێشنیارەدا جەختی لە سەر چەند بنەمایەکی سەرەکی وەک ڕاگرتنی شەڕ، کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئاوەدانکردنەوەی غەززە کردووەتەوە.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: قۆناغی یەکەمی ئەم ڕێکەوتنە، ئازادکردنی کەسانی سڤیل، نەخۆش و بەساڵاچوو لە خۆ دەگرێت./.