بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خوزە مانۆئێل ئالبارس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ڕۆژی سێ شەممە 6 ی شوباتی 2023 ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی داوای ئاگربەستی بەپەلە و هەمیشەیی لە غەززە دەکات لە بەر ئەوەی کە تا ئێستا زیاتر لە 27 هەزار فەڵەستینی لەم شەڕەدا کوژراون.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرەدا ڕایگەیاند کە ئیسپانیا داوای بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە سەر پرسی فەڵەستین و لە سەر پێشنیاری دوو دەوڵەتی دەکات.
ئالبارس ڕایگەیاند کە لە شەڕی غەززەدا بنکە و بارەگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان کراونەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاند کە ئیسپانیا لە ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا سەرجەم موڵەتەکانی هەناردەی چەکی بۆ ئیسپانیا هەڵپەساردووە./.