بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ سێ شەممە 6 ی شوبات ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەم وڵاتە بە سەرکەوتوویی دوو کەشتیی لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەکێک لەو دوو کەشتییە بە ناوی Star nasia سەر بە ئەمریکا و ئەوی دیکە بە ناوی Morning tide سەر بە بەریتانیا بووە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە چالاکییەکان لە دژی ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور و دەریای عەرەب لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوا لە یەمەن و خەڵکەکەی بەردەوام دەبێت./.