بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و فەڵەستین وتووێژیان کرد.
هەر دوو وەزیری دەرەوە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا و لە پاش هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ غەززە چەندین جار چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفوونییان هەبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و محەممەد بن عەبدولڕەحمان لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو جار بە تەلەفوون پێکەوە وتوویژیان کردووە.
لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا دوایین هەوڵ و جوڵە سیاسییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و دەستپێشخەرییەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە، تاوتوێ کراوە./.