بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە لایەن عەسام سەعدی جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە یەک ڕۆژە دەبێت و بڕیارە لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی عەلی ئەکبەر ئەحمەدیانە بۆ عێراق لەو کاتەوە وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەستنیشان کراوە./.