بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوێز خۆراکێکی چڕە و پڕە لە ماددە خۆراکیەکان کە دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣، دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامین و کانزاکان.
خواردنی یەک گوێز هەموو بەیانییەک چەندین کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات، کە بریتین لە :
تەندرووستی دڵ:
گوێز یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات و هەوکردن کەم دەکاتەوە و یارمەتی باشترکردنی تەندروستی گشتی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات بەهۆی هەبوونی ڕێژەی ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ی.
تەندرووستی مێشک:
ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا ٣ لە گوێزدا پەیوەندی بە کارکردنی مێشکەوە هەیە، هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی بەردەوام ڕەنگە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک دروست بکات.
هەستکردن بە تێربوون:
گوێز چڕی کالۆری تێدایە کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کێش دابەزاندن.
دژە ئۆکسێنەرە:
گوێز ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەری جۆراوجۆریان تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی خانەکانی جەستە.
نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی گوێزدا بکەیت دەبێت بە برێکی کەم بخورێت چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش ئەگەر زیاتر لە یەک دانە بخۆیت، هەروەها ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە بە گوێز پێویستە خۆیان لە خواردنی بە دوور بگرن، هەر بۆیە دەبێت بە برێکی کەم بخورێت و رەچاوی بارودۆخی تەندروستی کەسەکە بکەین./.