بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانەی هێرشە هاوبەشەکەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن و هەروەها هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر عێراق و سوریا کرد و ڕایگەیاند: لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس بە دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیام ڕاگەیاند کە بەردەوامی شەڕ چارەسەر نییە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەرامبەر بە ئەمریکا و سوریا ڕایگەیاند کە توڕەیی خەڵکی ناوچەکە تاقینەکەنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە ئاسایشی عێراق، سوریا، یەمەن و فەڵەستین (کەرتی خۆرئاوا و غەززە) بە ئاسایشی تەواوی ناوچەکە دەزانین./.