بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوودە تەندروستییەکانی گریان بریتین لە:
ڕێکخستنی باری دەروونی:
دەکرێت فرمێسک ڕشتن بەشداربێت لە ڕێکخستنی باری دەروونی و یارمەتی باشترکردنی دەروونی مرۆڤ بدات.
کەمکردنەوەی فشار:
دەکرێت گریان یارمەتیدەر بێت لە ئازادکردن و کەمکردنەوەی فشاردا.
دەردانی ئەندۆرفین:
دەکرێت گریان ببێتە هۆی دەردانی ئەندۆرفین، کە هۆرمۆنەکانی هەستکردن بە باشی جەستەن، کە دەکرێت بەشداربن لە هەستکردن بە ئاسوودەیی.
پاککردنەوەی چاو:
فرمێسک یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ پاککردنەوەی چاو، ڕێگری دەکات لە ووشکبوونەوەی چاو و تەندروستی چاو دەپارێزێت.
چارەسەرکردنی کێشەکان:
هەندێک کەس لە دوای گریانێکی باش، بۆیان دەردەکەوێت کە دەتوانن ڕوونتر بیربکەنەوە و دیدێکی نوێ بۆ کێشەکانیان بەدەستبهێنن./.