بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شانەی ڕاگەیاندنی خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان ئاماری چالاکییە سەربازییەکانی حزبوڵڵای لە ماوەی 120 ڕۆژی ڕابردووی شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بڵاو کردەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە حزبوڵڵا لە ماوەی 120 ڕۆژی ڕابردوو 961 چالاکیی لە دژی دوژمن هەبووە و تێکڕای چالاکییەکانی لە هەر ڕۆژێکدا 8 چالاکی بووە.
زیاترین چالاکیش لە ڕۆژێکدا 26 چالاکی و کەمترینیشی لە ڕۆژێکدا 2 چالاکی بووە.
سەبارەت بە خاڵی سنوری لە گەڵ فەڵەستینی داگیرکراو، خۆڕاگریی لوبنان 22 شارۆچکەی زایۆنیستیی 72 جار کردووەتە ئامانج. 45 بنکەی سنوریی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش تا ئێستا 670 جار کراونەتە ئامانج. هەروەها 53 پێگەی سنوری 122 جار و 19 پێگەش لە قووڵایی خاکی فەڵەستینی داگیرکراو 61 جار کراونەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە بە هۆی چالاکییەکانی حزبوڵڵاوە، زایۆنیستەکان تا 45 کیلۆمەتری ناچار بە چۆڵکردنی 43 شارۆچکە کراون. لە کاتێکدا لە ژمارەی ئاوارەکانی زایۆنیست لە بەرەی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو 81 هەزار ڕاگەێندراوە بەڵام ژمارەی ڕاستەقینەی ئەوان 230 هەزار کەسە.
سەبارەت بە زیانەکانی سوپای داگیرکار لە شەڕی حزبوڵڵا، خۆڕاگری زیاتر لە 500 یەکەی لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان، 178 پێگە و بنکە و 26 ناوەندی فەرماندەی سوپای داگیرکاری کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
حزبوڵڵا هەروەها لە ماوەی 120 ڕۆژی ڕابردووی شەڕی غەززە، 316 شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، 237 کەرەستەی تەکنیکی، 25 دیواری سنوری و 2 کارگەی سەربازیی بە دەر لە 14 تۆپخانە، 5 درۆن و فڕۆکە و 2 سیستەمی گومەزەی ئاسنین کردووەتە ئامانج.
هەروەها لەم ماوەیەدا 28 زرێپۆش، 25 تانک و 4 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگری لوبنانەوە کراونەتە ئامانج و تێکشکاون.
سەبارەت بە زیانە مرۆییەکانیش بە هۆی چالاکی و هێرشەکانی حزبوڵڵاوە زیاتر لە 2000 زایۆنیست کوژراو و بریندار بوون.
خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان لە چالاکییەکانی خۆیدا 323 جار لە تۆپخانە، 244 جار لە مووشەکی زەوی بۆ زەوی، 68 جار لە قەناس و چەکی تایبەت و 23 جار لە درۆن کەڵکی وەرگرتووە. ژمارەی چالاکییە ئاسمانییەکانی حزبوڵڵا 23 چالاکی بووە و 40 مووشەکی دژە ئاسمانی و 385 مووشەکی زیرەک لە چالاکییەکاندا بەکار هێنراون.
بەرەی باشوری لوبنان، یەکەم بەرە بوو کە لە پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی کرایەوە و حزبوڵڵا لەو بەرەیەدا یەک ڕۆژ لە پاش دەستپێکردنی شەڕی گەورەی خۆڕاگری ئیسلامی لە دژی داگیرکاران، واتە لە بەرواری 8 ی تشرینی یەکەمی 2023، بە فەرمی پەیوەستبوونی خۆیی بەم شەڕەوە ڕاگەیاند.
بەشداری حزبوڵڵا لەم شەڕەدا بووە هۆی ئەوەی کە زایۆنیستەکان نەتوانن سەرنجی تەواوی خۆیان بخەنە سەر بەرەکانی شەڕی دژ بە غەززە و بەمەش حزبوڵڵای لوبنان بەدەر لە وەشاندنی گورزی کاریگەر لە ڕژێمی زایۆنیستی، یارمەتیدەرێکی زۆر گرنگی خۆڕاگریی فەڵەستین بووە./.