بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەرچی هەنگوین سوودێکی تەندرووستی زۆری هەیە بەڵام زۆر خواردنیشی دەبێتە هۆی کێشە و گرفتی تەندرووستی.
لە درێژەدا ئاماژە بە چەند زیانێکی زۆر خواردنی هەنگوین دەدرێت:
زیادەڕۆییکردن لە خواردنی هەنگوین دەبێتە هۆی ئازاری زۆری گەدە و ڕیخۆڵەکان و لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆی سکچوون، بۆیە پێویستە لە دوو کەوچک زیاتر بەکار نەهێندرێت.
ئەگەری ئەوەش هەیە هەنگوین هۆکارێکی سەرەکی توشبوون بە هەستیاری بێت، ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە پێویستە بە ئاگادارییەوە بەکاری بهێنن ئەگەر بزانن هەستیارییەکەیان خەراپتر دەبێت پێویستە لێی دووربکەونەوە.
هەنگوین دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن، ئەو کەسانەی بەردەوام پەستانی خوێنیان نزمە دەبێت هەنگوین بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بخۆن.
دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتەکان، بۆیە پێویستە توشبووانی شەکرە بە ئاگادارییەوە بەکاری بهێنن./.