بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی پیازی سوور دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین.
کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە هەموو جۆرەکانیەوە بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە مادە دژە ئۆکسانەکان.
بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ، بە هۆی کاراکردنی سوڕی خوێن و دابەزینی ئاستی چەورییە خەراپەکانی ناو خوێم، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.
یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خەراپ و چەورییە سیانییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی باشی ناو خوێن دەدات.
سوودی هەیە لە چالاککردن و بەرزکردنەوەی ڕێژەی خرۆکە سوورەکانی خوێن و باشترکردنی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ هەموو خانەکانی جەستە.
بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و مادە دژە ئۆکسانەکان و مادە ڕیشاڵییەکان جگە لە ئاو.
خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە.
یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات بە هۆی بوونی مادەی کرۆمەوە لە ناو پیازی سوور.
بەهێزکردنی توانای سێکسی لە هەر دوو ڕەگەزدا.
بەسوودە بۆ پاراستنی تەندرووستی پێست.
یارمەتی دابەزینی کێش و ڕێگری لە قەڵەوی دەدات.
پاراستنی تەندرووستی ددان و ناودەم.
پاککردنەوەی جەستە لە مادە ژەهراوییەکان./.