بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئۆیل پرایس ڕایگەیاندووە کە بە پشت بەستن بە داتاکانی ڕێکخراوی ناحکومی سەنتەری توێژینەوەکانی وزە و هەوای پاک و ڕاپۆرتێکی دیکەی نێودەوڵەتی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاو بووەتەوە، نەوتی ڕووسیا بە شێوازی سووتەمەنییە پاڵاوتەکان گەیشتووەتە بەریتانیا.
نەوتی خاوی ڕووسیا کە هەناردەی چین و هیندستان دەکرێت، پاش پاڵاوتنی لەو وڵاتانە، سووتەمەنییەکانی بۆ سەرتاسەری جیهان بە تایبەت بەریتانیا کە هاوردەی وزەی ڕووسیای قەدەغە کردووە، هەناردە دەکرێت.
بەشێک لە شارەزایانی بازاڕی نەوت لە سەرەتای شەڕی ئۆکراینا و پاش سەپاندنی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕایانگەیاندبوو کە شتی وەها ڕەنگە ڕۆژێک ڕوو بدات.
بەدەر لە ڕێژەی سزا سەپێندراوەکانی سەر کەرتی نەوت و غازی ڕووسیا، پێدەچێت کە ئەورووپا و ئەمریکا نەتوانن بە هۆی یاسای سەرچاوەوە ڕێگری لەم هاوردەیە بکەن.
یاسای سەرچاوەی دیاریکراوی وزە دەڵێت کاتێک نەوتی خاو بۆ سووتەمەنی دەگۆڕدرێت، وڵاتی سەرچاوەی ئەو سووتەمەنییە ئەو وڵاتەیە کە نەوتی خاوی لێ پاڵاوتراوە نەک ئەو وڵاتەی کە مادە خاوەکەی لێ هەناردەکراوە./.