جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

سەرکەوتن مسۆگەر بووە و ئێمە داهاتووی غەززە دیاری دەکەین

جام کوردی – ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس جەختی لە مسۆگەربوونی سەرکەوتن کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە چەند ساڵی داهاتوودا ئازادکردنی تەواوی خاکی فەڵەستین دەبێتە ڕاستی و ئەم ناوچەیە مێژوو و داهاتووی خۆی بە تەنیایی و نەک بە پێی خواستی ئیسرائیلییەکان و ئەمریکییەکان دیاری دەکات.

شوبات 5, 2024
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم، ڕایگەیاند: پاش کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی پاریس پێشنیارێک گەڵاڵە کرا، پێشنیارەکەمان وەرگرت، ئەمە چوارچێوەیەکی گشتی بۆ دانوستانە نەک پێشنیارێکی تەواو، ئێمە لە بزوتنەوەی حەماس سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێشنیارەکەین، هەروەها لە گەڵ گرووپەکانی فەڵەستین، بە تایبەت گرووپەکانی خۆڕاگری کە لە گۆڕەپانی شەڕدا لە گەڵ ئێمەدان، لە سەر ئەو پێشنیارە وتووێژ دەکەین.

ناوبراو وتی: لە ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن ئێمە دەمانەوێت بگەینە ڕێکەوتنێک کە کۆتایی بە ئێش و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین بێنێت، ببێتە هۆی ئاگربەستێکی تەواو و گشتگیر، کشانەوەی هێزەکانی زایۆنیست لە کەرتی غەززە، گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە، دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و کۆتایی گەمارۆی سەر ئەم ناوچەیە و ڕاگرتنی شەڕی دژ بە ناوچە فەڵەستینییەکان و ئاڵوگۆڕی دیلەکان. ئەڵبەت ئەم پێشنیارە لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و لایەنەکانی دیکەی فەڵەستین تاوتوێ دەکرێت و لەو بڕوایەداین کە دەبێت بگاتە ئاگربەستێکی تەواو و ڕاگرتنی شەڕ و مسۆگەربوونی تەواوی ئامانجەکان.

داوای ئازادکردنی تەواوی دیلەکان دەکەین

ئەندامی باڵای مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وەبیری هێنایەوە کە سەبارەت بە دانوستان لە گەڵ دوژمن هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە، لە بەر ئەوەی کە دوژمن هێشتا دژی ئازادکردنی تەواوی دیلە فەڵەستینییەکانە بەڵام ئێمە داوا دەکەین تەواوی زیندانییەکان و دیلەکانی فەڵەستین لای ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد بکرێن.

ئۆسامە حەمدان وتی: پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، دوژمنی زایۆنیستی زیاتر لە 5500 فەڵەستینیی لە کەرتی خۆرئاوا و غەززە دەستگیر کرد، ئامانجی ئێمە ئازادی ئەم کەسانە نییە بەڵکوو دەمانەوێت تەواوی دیلەکانی فەڵەستین لە ڕابردوو تا ئێستا ئازاد بکرێن.

ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

حەمدان بە ئاماژە بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: 3 هۆکار بۆ ئەم ناکۆکییانە بوونی هەیە. یەکەم: ئەوەی کە پرۆسە سەربازییەکانی شکستی هێناوە و هیچ یەک لە ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی مسۆگەر نەبووە، نە لەناوبردنی حەماس و نە ئازادکردنی دیلەکان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی مسۆگەر نەبووە و تەنانەت ئەو سیاسەتەی بۆ پاش شەڕی غەززە لە لایەن تەل ئەبیبەوە دیاریکراوە، لە لایەن هیچ وڵات و لایەنێکەوە قبووڵ نەکراوە. تەنیا ئەنجامی ئەم شەڕەی زایۆنیستەکان، کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین بە تایبەت ژنان و منداڵانە بەڵام ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ڕژێمی داگیرکاری بۆ جیهان بە گشتی ئاشکرا کرد و ئەوەی ڕوون کردەوە کە ئیسرائیل ڕژێمێکی تیرۆریستە کە کۆمەڵکوژی دەکات و ئەمەش یەکێک لە هۆکارە ناوخۆییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستییە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: هۆکاری دووەم ئەوەیە کە خۆڕاگری لە غەززە بەردەوامە. دەبێت ئەو خاڵەش بوترێت کە هەندێک لە هۆکارە ناوخۆییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، بۆ ناکۆکییەکانی نێوان ئەم ڕژێمە و ئەمریکا دەگەڕێتەوە. ناکۆکی لە نێوان تەل ئەبیب و واشنتن لە سەر کوژرانی فەڵەستینییەکان نییە بەڵکوو سەبارەت بە شێوازی ئەمەیە. هەندێک هەوڵ دەدەن کە بە لێدوانەکانیان ئەم شکستە قەرەبوو بکەنەوە. بۆ نموونە کە دەڵێن پاش داگیرکاریی غەززە، شەڕی لوبنان دەکەن، هەمووان دەزانن کە ڕژێمی داگیرکار لە توانایدا نییە شەڕی حزبوڵڵای لوبنان بکات.

ئۆسامە حەمدان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی ئارامکردنەوەی شارۆچکەنشینەکان دەدات، ئەوان بە هۆی لاوازبوونی تەل ئەبیب لە ڕوبەڕوبونەوەی خۆڕاگری، شارۆچکەنشینەکان سەبارەت بە داهاتووی ئەم ڕژێمە نیگەرانییان هەیە. هەر بۆیە لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئارامکردنەوەی شارۆچکەنشینەکانە. حکومەتەکەی نتانیاهۆ لە ژێر فشاری بنەماڵەی کوژراوان و دیلەکاندایە و دەیەوێت بە هەر شێوازێک بێت لەم دۆخە ڕزگار ببێت.

هەڵوەشانەوەی کابینەی نتانیاهۆ دەبێتە دەسکەوتێک بۆ خۆڕاگری

ناوبراو وتی: هەمووان بەو ڕاستییە گەیشتوون کە ناتوانن گەلی فەڵەستین لە بەرچاو نەگرن و ئیرادەی ئەوان ڕوبەڕوی شکست بکرێتەوە یان کۆتایی بە خۆڕاگریی ئەوان بهێندرێت. لە ئێستادا هەڵوەشانەوەی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتە دەسکەوتێک بۆ خۆڕاگری. پێکهێنانی هەر حکومەتێک بەرامبەرە بەوەی کە دووبارە هەڵدەوەشێتەوە، ئەمەش دەسکەوتێک بۆ خۆڕاگری دەبێت، بەڵام ئەمە تەنیا ئامانجی ئێمە نییە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ئێمە داوای کۆتایی هێنان بە داگیرکاری، ئازادی خاکی فەڵەستین، ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس، دەسەڵاتی تەواو و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەین.

ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی گەیشتووەتە کۆتایی خۆی

ئەو سەرکردەی حەماس وتی: شەڕەکە بە کردەوە کۆتایی هاتووە و شکستی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوویداوە و ئامانج لە درێژەدان بە دەسدرێژییەکان، پاراستنی ڕژێمێکە کە نەک ڕژێمێکی ئاسایی، بەڵکوو ڕژێمێکی ساختە و پشت بەستوو بە دەسدرێژی و تاوانە و شکستی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری بە واتای کۆتاییەکەی دەبێت.

حەمدان وتی: ڕژێمی داگیرکار گەیشتووەتە کۆتاییەکەی، لە بەر ئەوەی کە بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە و ئەوەی کە ڕوو دەدات تەنیا زیاترکردنی هێرشەکانە و هیچ شانس و ئاسۆیەک بۆ سەرکەوتنی تەل ئەبیب لەم ڕوبەڕوبونەوەدا نییە و فەرمادەی سوپا و سەرکردە سیاسییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەش دەزانن و هەوڵ دەدەن خۆیان بپارێزن.

ناوبراو وتی: خۆڕاگری ئەمڕۆ پشت بە خەڵک و ئیرادەی بەهێزیان و توانای مەیدانی دەبەستێت و ئەمەش بووەتە هۆکارێکی زیاتربوونی کێشە ناوخۆییەکان و چەند بەرەیی لە ڕژێمی زایۆنیستی.

ئەمریکا پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە

ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان لە سەردانە بەردەوامەکانیان بۆ ناوچەکە لە ماوەی 120 ڕۆژی ڕابردوو بیرۆکە و پێشنیاری زۆریان خستووەتەڕوو بەڵام هیچ کام لەوان نەبووە کردار، لە بەر ئەوەی کە هەموو ئەوانە دوورن لە ڕاستییەوە و لە بنەماوە هەڵە بوون و تەنیا بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دابین دەکەن.

ئەمریکا بەو ڕاستییە گەیشتووە کە پرسی فەڵەستین لە ناو نابرێت

ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: تەنیا بیرۆکەیەک کە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت ئەوەیە کە مافەکانی گەلی فەڵەستین لە بەرچاو بگرێت و لە سەر بنەمای کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بێت. حکومەتی ئەمریکا پێش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا هێندە پێداگریی لە سەر ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین نەدەکرد و خوێندنەوەی لە سەر ئەم پرسە بە تەواوی زایۆنیستی بووە بەڵام پاش زریانی ئەقسا بەوە گەیشت کە پرسی فەڵەستین ناسڕێتەوە و هەر بۆیە باس لە جۆرێکی دیکەی حکومەت بۆ فەڵەستینییەکان دەکات بەڵام هیچ یەک لەوانەش قبووڵ ناکرێت.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ئەمریکا لە هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی تێڕوانینەکانی خۆی، کاتێکی زۆر بە فیڕۆ دەدات و هەزاران کەس لە گەلی ئێمەی بە کوشت داوە، ئەمڕۆ دەبینین کە چۆن بۆردومانی سوریا و عێراق دەکات و لە شەڕی غەززە ڕۆڵێکی تاوانبارانەی هەیە و هەڕەشە لەوانە دەکات کە دەیانەوێت پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان بکەن.

حەماس سەپاندنی هیچ مەرجێک قبووڵ ناکات

ناوبراو وتی: ئێمە قبووڵ ناکەین کەسێک لە پرسە ناوخۆییەکانی فەڵەستیندا دەستێوەردانی هەبێت و یان بیەوێت مەرجێک بە سەر ئێمەدا بسەپێنێت، بەڵکوو هەر هەنگاو و ڕێوشوێنێک دەبێت لە ڕێگای ڕێکەوتنی نێوان فەڵەستینییەکان و بە دوور لە خواست و خۆسەپاندنەکانی دوژمن و لایەنگرانی بێت.

ئۆسامە حەمدان دەسدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکای بۆ سوریا و عێراق و یەمەن بە هاوپەیوەند بە شەڕی غەززەوە ناو برد و وتی: خۆڕاگری لە لوبنان، یەمەن و عێراق پشتیوانی خۆیان لە فەڵەستین و خۆڕاگرییەکەی کردووەتە کردار و لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاوی کاریگەریان هەبووە و دەسدرێژییەکانی ئەمریکا هیچ کات ناتوانێت ئیرادەی خۆڕاگری تێکبشکێنێت بەڵکوو پەرە بە خۆڕاگری دەدات و ڕواڵەتی ئەمریکای تاوانبار زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکراتر دەکات.

ناوبراو وتی: ئەمریکا ساڵانێکی زۆرە خۆی وەک لایەنگری مافی مرۆڤ و ئازادی و دابینکاری ئاسایشی جیهان دەناسێنێت و زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکەش فریوی ئەوەیان خواردووە و وایادەزانی کە ئەمریکا ڕاست دەڵێت بەڵام دەسدرێژییەکانی ئەم ماوەیە و پشتیوانییەکانی لە ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی غەززە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئاشکرا کرد.

تاوانەکانی ئەمریکا لە دژی فەڵەستین، یەمەن، سوریا، عێراق و لوبنان

ئۆسامە حەمدان ئەمریکای بە هاوبەشی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە تۆمەتبار کرد و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە چەکی ئەمریکی لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات.

ناوبراو وتی: سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەڵەستین مسۆگەر بووە و وەک ڕاستییەک لای هەمووان دانی پێدا دەنرێت و لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو بە ئازادکردنی خاکی فەڵەستین تەواو دەکرێت و ئەم ناوچەیە مێژوو و داهاتووی خۆی بە تەنیایی و نەک بە پێی خواستی زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکان دادەڕێژێت./.

Previous Post

گەشتێک بە ناو ئەشکەوتی قوڕەقەڵادا

Next Post

کارنامەی چالاکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە 120 ڕۆژی ڕابردووی شەڕی غەززە

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
کارنامەی چالاکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە 120 ڕۆژی ڕابردووی شەڕی غەززە

کارنامەی چالاکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە 120 ڕۆژی ڕابردووی شەڕی غەززە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020