بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین کۆشش تەبار ڕایگەیاند کە یەکێک لەو هەنگاوانەی کە لە پێناو گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان کاری لە سەر دەکرێت، کردنەوەی بازاڕچەی سنوری هاوبەشە لە گەڵ عێراق.
ناوبراو وتی: لایەنی عێراقیش ڕەزامەندیی لە سەر ئەم بابەتە دەربڕیوە و لە گەڵ بەرژەوەندییە ئابورییەکانی هەر دوو وڵات دەتوانێت بژێوی ژیانی دانیشتووانی ناوچە سنورییەکان باشتر بکات.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە کردنەوەی بازاڕچە سنورییەکان پەیوەندیی بە کاروباری کۆڵبەرییەوە نییە./.