بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنوچێهر موتەکی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم، وتی: سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە سەردەمی حکومەتی پاشایەتیدا ڕوون نەبووە و بەسراوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بووە و بە بێ موڵەتی ئەو وڵاتانە هیچ بڕیارێک دەرنەدەکرا.
ناوبراو وتی کە لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئێران بووە خاوەنی سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆ.
موتەکی وتی: سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یەکەم درووشمی خەڵک واتە سەربەخۆیی، ئازادی و کۆماری ئیسلامییە و ئێرانی لە هەژموونی وڵاتانی ڕەوتی ستەمکاری ڕزگار کردووە.
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئێران وتی: ئەمریکا هەڕەشەی هێرشی سەربازیی دەکرد بەڵام کاتێک لە توانا سەربازییەکانی ئێران تێگەیشت، پاشەکشەی کرد.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ناوێرن هێرش بکەنە سەر ئێران، لە بەر ئەوەی کە دەزانن وەڵامەکەی وەردەگرن./.