بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە گەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووە.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان جەختیکردەوە کە تاران ڕێز لە دەسەڵات و سەروەری عێراق دەگرێت.
ناوبراو وتی کە ڕێبەر و بەرپرسانی باڵای ئێران جەخت لە سەر پەیوەندییەکی بەهێز لە گەڵ عێراق دەکەنەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی کە دەکرێت کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگای وتووێژ چارەسەر بکرێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران ستراتیژییە و هەر دوو وڵات دۆست و خاوەنی خاڵی هاوبەشی زۆرن، وتی: عێراق بەردەوام هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە پێی ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەش دەدات./.