بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدانی هێرش و دەسدرێژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی قائم و عەکاشات، وتی: ئەمریکا لە بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبی یاریی بە ئاگرەوە کردووە و ئەم دەسدرێژییە بێ وەڵام نابێت.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا لە هێرشەکانیدا ڕاستەوخۆ حەشدی شەعبیی کردووەتە ئامانج.
فەیاز وتی کە خوێنی تێکۆشەرانی حەشدی شەعبی پیشاندەری گەورەیی و پێگەی عێراقە و موڵەتی ئەوە نادەین ئەم خوێنانە بە هەرزان دابنرێت.
وتیشی کە حەشدی شەعبی مایەی شانازی هێزە چەکدارەکان و تەواوی عێراقییەکانە و دەبێت وڵاتی ئێمە لە بوونی بێگانەکان پاک بکرێتەوە./.