بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و لەسەر زاری شین هوا، ڕاپورتەکانی لێژنەی جیهانی پیشان ئەدات داخوازی گشتی بۆ ئەو کانزا بەقیمەتە(ئاڵتوون) لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا بۆ 4899 تەن بەرز بووەتەوە کە وەکوو باڵاترین ڕێژە لە هەموو مێژوودا دێتە ئەژمار.
بەپێی وتەکانی هەمان لێژنە، کڕینی ئاڵتوون لە لایەن بانکە ناوەندە جیهانیەکانەوە لە ساڵی 2023 گەیشتە 1037تەن، کە دووهەمین ڕێژەی داخوازی ئەو بانکگەلە لە ساڵی ڕابردوودا دێتە ئەژمار.
لە هەمان ڕاپۆرتدا ئاماژە کراوە کە سندووقی سەرمایەگوزاری، ئەوانەی کە بە پشتبەستن بە ئاڵتوونەوە مامەڵەی پێدەکرێت(ETF) بۆ سێهەمین ساڵی پەیتا پەیتا سەرمایەکانیان لەدەست چووە و واتا نزیک بە 244 تەن لە ساڵی 2023ێدا سەرمایەی خۆیانیان لەدەست داوە.