بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی شەممە 3 ی شوباتی 2024 هەر دوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و ژاپۆن لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕوبەڕوی یەکدی بوونەوە.
نیوەی یەکەمی ئەو یارییە بە بردنەوەی ژاپۆن بە یەک گۆڵ بە کۆتایی گەیشت بەڵام ئێرانییەکان لە نیوەی دووەم بەهێزەوە دەستیانپێکرد و بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد.
ئێرانییەکان لە ئاکامدا بە دوو گۆڵ یارییە گەورەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان بردەوە.
ئێران لە یاری داهاتوودا ڕوبەڕوی براوەی یاری قەتەر و ئۆزبەکستان دەبێتەوە./.