بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە بڵاوەبووەکان لە لایەن ئیدارەی ئاماری تورکیاوە پیشان ئەدات کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2023ێدا بە دازەزینی 14لەسەد، گەیشتووەتە بڕی 5 ملیارد و 490 ملیۆن دۆلار.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و تورکیا لە ساڵەکانی 2022دا زیاتر لە 6 ملیارد و 420 ملیۆن دۆلار ڕاگەیندرابوو.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، هەناردەی تورکیا بۆ ئێران لە مانگەکانی ژانڤیە تا دیسەمبێری 2023 بە گەشەی 8لەسەدەوە سەبارەت بە ساڵی 2022 بۆ 3 ملیارد و 310 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
تورکیا لە مانگی ژانڤیە تا دیسەمبێری ساڵی 2022 زیاتر لە 3 ملیارد و 70 ملیۆن دۆلار کاڵای بۆ ئێران ناردووە، بەڵام هاوردەی تورکیا لە ئێرانەوە لە ساڵی 2023، سەبارەت بە ساڵی 2022، 35لەسەد دابەزیوە.