بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ڕێکخراوی ئانڕوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، دامەزراوەیەکی دیکەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی غەززە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە.
لە ڕاپۆرتێکی کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە ئابوریی غەززە بۆ گەیشتن بە دۆخی پێش شەڕەکەی ئێستا، پێویستی بە ملیاران دۆلار هەیە و دۆخەکە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بە تەواوی تێکچووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەگەر شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە کۆتایی بێت و دەستبەجێ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دەست پێبکات، تا ساڵی 2092 کاتی پێویستە تا ئابوریی غەززە بۆ دۆخی ساڵی 2022 بگەڕێتەوە./.