بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا بە هۆی هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە 27 هەزار و 19 کەس شەهید بوون و 66 هەزار و 139 کەسیش بریندار بوون.
ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە بە تێپەڕبوونی 118 ڕۆژ لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ژمارەی شەهیدان گەیشتووەتە 27 هەزار و 19 کەس و زیاتر لە 7 هەزار کەسیش لە ژێر داروپەردودان و هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی موڵەتی کارکردنی دەزگا مرۆییەکان نادەن./.