بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندووقی نێودەوڵەتی دراو لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لە زنجیرە ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە بەرژەوەندی ئابووری جیهان کە هەر سێ مانگ و جارێک بڵاوی دەکاتەوە، هەواڵی لە گەشەی 5.4لەسەدی ئابووری ئێران داوە لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا.
بەپێی بەراوەردەکانی ئەو پێگە نێودەوڵەتیە، گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی 2023ێدا بە بەرزبوونەوەیەکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە ساڵی پێشوو، 5.4 بەرز بووەتەوە. هەمان ڕاپۆرت گەشەی 3.8ی بۆ ئابووری ئێران لە ساڵی 2022دا ڕاگەیاندبوو.
هەروەها سندووقی نێودەوڵەتی دراو، پێشبینی خۆی لەمەڕ گەشەی ئابووری ئێران بۆ ساڵی 2024 و سەبارەت بە ڕاپۆرتی سێ مانگ لەوەپێشی خۆی، بەرزتر دەکاتەوە و دەڵێت ئەو ڕێژەیە دەگاتە 3.7لەسەد.
لە ڕاپۆرتی مانگی ئۆکتۆبەری ئەو ڕێکخراوەیە گەشەی 2.5لەسەد بۆ ئابووری ئێران لە ساڵی 2024دا پێشبینی کردووە.