بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوز لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەردەن ئێران بە تۆمەتبار دەزانێت یان نە؟ وتی: ئێمە لە پێگەیەکدا نین کەس بە تۆمەتبار ناو ببەین.
ناوبراو وتی: قەتەر هەموو کات هانی لایەنەکانی ناوچەکەی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان داوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: ئێران دراوسێی ئێمەیە و ئازادانە درێژە بە پەیوەندییەکانمان دەدەین.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی: پەیوەندییەکانی دەوحە و تاران لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و دراوسێیەتی باشە.
وتیشی کە دەبێت لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە بە ئەنجام بگەین و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دۆخەی ئێستای ناوچەکە بدەین.
ئالی سانی سەبارەت بە ناوچەکەش وتی کە دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە و من ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نیگەرانتر دەبم./.