بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن جەختیکردەوە کە یەمەن بەهێزتر لەوەیە بە هێرشەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی زیانی پێبگات.
ناوبراو هۆشدارییدایە ئەمریکییەکان و وتی: لە دەریای سوورەوە بەوان دەڵێین کە کۆتایی بە هەژموونیان دێنین و ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن هەموو ڕێوشوێنێکی تاوتوێ کردووە و ئامادەیی تەواومان بۆ شەڕێکی درێژخایەن هەیە.
عاتفی وتی کە ئەمریکا و بەریتانیا دەبێت لە بەهێزیی بڕیارەکانی یەمەن تێبگەن و بزانن کە هیچ قسە و باسێک لە سەر ئەمە ناکرێت، دابینکردنی ئاسایشی دەریای سوور لە ڕووی یاسایی و سیاسی و سەربازییەوە لە ئەستۆی وڵاتانی پەراوێزی ئەم دەریایە بە تایبەت یەمەنە.
وەزیری بەرگری یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی ئەمریکا بە سیاسەتەکانی گاڵتە بە یاسای نێودەوڵەتی و پیرۆزییەکانی وڵاتانی دیکە دەکات، وتی: ئەوەی کە پشتیوانی گەلی یەمەن لە فەڵەستین بە تیرۆریستی دادەنرێت، گاڵتەجاڕییەکی تەواوە./.