بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی دووشەممە بانگەشەی بەرەوپێشچوونیان لە دانوستانەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ بزوتنەوەی حەماس کردووە، وەزیرێکی کابینەی نتانیاهۆ ڕۆژی سێ شەممە ئەگەری هەڵوەشانەوەی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستیی باس کردووە.
وەزیری یەکڕیزی نیشتمانی لە کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بنیامین نتانیاهۆ ڕێگری لە ئازادکردنی دیلەکان بکات، کابینەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو و پاش شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئازادکردنی دیلەکانی لە کەرتی غەززە، داواکارییەکان بۆ دوورخستنەوەی نتانیاهۆ لە سەرۆک وەزیرانیی ئەو ڕژێمی ڕووی لە زیادبوون کردووە./.