بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە شەڕی غەززە، ڕایگەیاند: کۆشکی سپی بە باشی دەزانێت کە چارەسەری کۆتایی شەڕ و کۆمەڵکوژیی غەززە و قەیرانی ئێستای ناوچەکە، سیاسییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کۆتایی تەمەنی سیاسی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند: دیپلۆماسی لەم پێناوەدا چالاکە و نتانیاهۆ لە کۆتایی تەمەنی سیاسی تاوانبارانەی خۆیدایە./.