بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسی گەورەترین بانکی ئەمریکا جی پی مورگان،(جیمی دیمۆن)گوتی: ئابووری ئامریکا ڕووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە لەبەر ئەوەی قەرزداری نیشتمانی لە حاڵی بەرزبوونەوەدایە.
قەرزداری فێدێراڵی دەوڵەتی ئەمریکا، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، لە کۆتاییەکانی مانگی دیسەمبێردا بۆ زیاتر لە 34 ترلیۆن دۆلار بەرز بوویەوە واتا هەر بنەماڵەیەکی 3 کەسی ئەمریکی بەشێوازی نێوانجی نزیک بە 102 هەزار دۆلار قەرزدارە. ڕێژەی قەرزداری دەوڵەتی ئەمریکا تەنیا لە ساڵی 2023ێدا بۆ زیاتر لە 4 ترلیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
قەرزداری گشتی ئەمریکا بەرانبەر و یەکسانە لەگەڵ هەر هەموو ئابووری چین، ئەڵمانیا، ژاپۆن و هێند و بەریتانیا.
بەپێی وتەی بەرپرسی گەورەترین بانکی ئەمریکا، ئەم کێشەیە دەبێ خێرا و دەستبەجێ لە لایەن دوڵەتەوە، پێش سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورەی ئابووری چارەسەر بکرێت.
دیمۆن ئەو دۆخەی وەکوو تاشەبەردێکی گەورە وەسف کردووە کە لە هەر کاتژمێردا بە خێرایی 60 کیلۆمەتر نزیکی دەبنەوە و دەڕۆنە پێش.