بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا یاری بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکات و سەرۆک کۆمارەکەی نازانێت کە سەربازەکانی لە خاکی سوریادا بوون یان ئەردەن.
نۆجەبا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان هیچ ڕێزێک لە دەسەڵات و سەروەری وڵاتانی ناوچەکە ناگرن، ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە هۆی سیاسەتی چەوساندنەوە و خۆسەپاندنەوە بەردەوامە لە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی وڵاتان.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەبێت ئەمریکا بزانێت واز لە ئامانجی خۆمان ناهێنین و سەربازەکان و بەکرێگیراوەکانی دەبێت لە خاکی ئێمە دەربکرێن./.