بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیا چینییەکان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023 بوون.
ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ باس لەوە دەکات کە کۆمپانیا چینییەکان کە ژمارەیان 12 کۆمپانیا بووە، زیاترین کڕینی نەوتیان لە عێراق هەبووە.
پاش چین، ناوی هەر یەک لە وڵاتانی هیندستان بە 7 کۆمپانیا، کۆریای باشور بە 4 کۆمپانیا و تورکیا بە 3 کۆمپانیا لە ڕیزی گەورەترین کڕیارانی نەوتی عێراق هاتووە.
کۆمپانیاکانی ئەمریکا، ژاپۆن، ئیمارات، یۆنان، ئیسپانیا، ئەردەن، کوێت، ڕووسیا، مالیزیا، ئازەربایجان، فەرەنسا و کۆمپانیای هاوبەشی هۆڵەندی و بەریتانی لە کۆمپانیاکانی دیکەی کڕیاری نەوتی عێراق لە مانگی کانوونی یەکەم بوون./.