بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەمیرە ڕەبیعی ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی شەکر لە چەوەندەردا زیاترە بە بەراورد بە سەوزەکانی تر، بەڵام ئەم ماددە خۆراکییە نابێتە هۆی زیادبوونی لەناکاوی شەکر لە خوێندا.
بە وتەی ناوبراو، ڕێژەی شەکر لە چەوەندەردا بەراورد بە سەوزەکانی تر زیاترە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیندێکسی گلایسیمیک و لۆدەکەی زۆر نییە، دوای خواردن، شەکرەکەی بە هێواشی دەچێتە ناو خوێنەوە و نابێتە هۆی زیادبوونی لەناکاوی شەکری خوێن.بەمەرجێک ئەوە شەکر لە کاتی چێشت لێناندا ناخرێتە ناو چەوەندەرەوە.
ڕەبیعی ئاماژەی بە سوودەکانی خواردنی ئەم خۆراکە کرد و ئاماژەی بەوەدا: چەوەندەر ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی زۆرێک لە ئاڵۆزییەکان کە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە دروست دەبن، وەک بینین و دەمار و تێکچوونی خوێنبەرەکان لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە.
ناوبراو وتی: بەهۆی زۆری ڕێژەی ئۆکسالات و پۆتاسیۆم لە چەوەندەردا، نەخۆشانی شەکرە کە بەدەست بەردی گورچیلە و لەکارکەوتنی گورچیلەکانیانەوە دەناڵێنن، پێویستە ئاگاداری خواردنی چەوەندەر بن./.