بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆی ستریمپڵ نووسەری بەریتانی لە ڕۆژنامەی تەلەگرافدا ڕایگەیاندووە کە لە ئەمریکای ئێستادا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین هێندە زیادی کردووە، هەموو شتێک لە دەستی سەرۆکێکدایە کە بڕیار بوو ئەمریکا لە دەستی کارنامەی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ ڕزگار بکات. سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئەزموون و شارستانیەت، کێشە ناوخۆییەکانی زیاتر کردووە و ویلایەتە یەکگرتووەکان بووەتە کۆمەڵە دوورگەیەک کە پڕە لە تاریکی و بشێوە و گەیشتووەتە خاڵی شکست.
ستریمپڵ ڕایگەیاندووە کە ئەمریکای ژێردەستی بایدن کێشە و گرفتەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئەمەش وایکردووە کە جیهان چوار ساڵی داهاتوو بکەوێتەوە ژێر دەستی ترەمپ و داهاتوویەکی پڕ لە مەترسییە بۆ وڵاتێک کە سەردەمێک خەڵکەکەی بە ئەوینێکی تایبەتەوە سەیریان دەکرد./.