بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، زیاتر لە سەدەیەکە جیهانیان بە بانگەشەی مافی مرۆڤ و ئازادی پڕ کردووە بەڵام لە بەرامبەر کارەساتی کەم وێنەی غەززە لە مێژووی هاوچەرخدا ڕواڵەتی ڕاستەقینەکان ئاشکرا بووە، بە ڕادەیەک کە تەنانەت ڕێگری لەوە دەکەن ئاژانسی ئانڕوای سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نانێک بە خەڵکی غەززە بدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە نە ئەمریکا و نە هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت ڕێگری لە ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقییەکەی یەمەن بۆ بەرگری و پشتیوانی لە فەڵەستین و بە تایبەت غەززە بکات.
محەممەد عەبدولسەلام بەرامبەر بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە ڕابگرن و کۆتایی بە فاشیستی و دڕندەیی بێنن./.