بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کشت و کاڵی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکدا لەمەڕ دۆخی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی کشت و کاڵی جیهان لە ساڵی 2023ێدا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنمی ئێرانی 14 ملیۆن تەن ڕاگەیاند کە ئەو ڕێژەیە سەبارەت بە ساڵی پێشوو 800 هەزار تەن، یەکسان و بەرانبەر بە 6لەسەد بەرز بووەتەوە.
بەرهەمهێنانی گەنمی ئێران لە ساڵی پێش لەوە 13.2 ملیۆن تەن ڕاگەیندرابوو.
لەسەر زانیاریەکانی هەمان ڕاپۆرت، بەرهەمی گەنمی گشتی جیهان لە ساڵی 2023 سەبارەت بە ساڵی پێشوو 0.5لەسەد دابەزیوە و گەیشتووەتە 785 ملیۆن تەن.
چین بەهۆی وەبەرهێنانی 136 ملیۆن تەن گەنمەوە وەکوو گەورەترین وەبەرهێنەری گەنمی جیهان لە ساڵی 2023ێدا دێتە ئەژمار و سەندیکای ئەورووپا و هێند بە ریزەوە لەسەر پلەی دووهەم و سێهەم جێگیر بوون و ئێرانیش پلەی پانزدەی بەرهەمهێنانی گەنمی جیهانی هەیە.
لەسەر بنەمای ئامارەکانی وەزارەتی کشت و کاڵی ئەمریکا بەرهەمهێنانی برنجی ئێران لە ساڵی 2023ێدا سەبارەت بە ساڵی پێشوو هیچ نەگۆڕاوە و لە ئاستی 2 ملیۆن تەن ماوەتەوە و بەرهەمهێنانی برنجی جیهانیش بەهەمان شێوە بێ هیچ گۆڕانێک لە ئاستی 513 ملیۆن تەن ماوەتەوە.