بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە دژایەتی هەموو جۆرە بوون و دەستێوەردانێکی ئەمریکا لە عێراقدا دەکات و تەنانەت ئەگەر هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا لە عێراق پاشەکشە بکەن، خۆڕاگری لە قۆناغەکانی داهاتوودا ڕوبەڕوی شێوازی دیکەی دەستێوەردانەکانی ئەو وڵاتە دەبینەوە.
نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە درێژە بە چالاکییەکانی لە دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەدات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە چالاکییە سەربازییەکان بەردەوام دەبێت تەنانەت لە پاش کشانەوەی دوایین سەربازی بێگانە لە عێراق.
بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ داڕشتنی خشتەی زەمەنیی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق بەهایەکی نییە و دەبێت بە کردەوە و ڕاستەقینە ئەو کشانەوەیە ببینرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە تێڕوانینی خۆڕاگری لە سەر هەموو شێوازەکانی بوونی ئەمریکا یەکسانە و هەروەها سەبارەت بە سەربەخۆیی عێراق و ڕزگاربوونی وڵات لە بەسراوەیی بە ئەمریکا ئاسۆیەکی ڕوون دەبینرێت./.