بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سادق قەنادزادە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەولێر بەردەوامە، لە بەر ئەوەی کە هەر دوو لا پەیوەندییەکی دوور و درێژیان پێکەوە هەیە و بڕیارەکەی هەولێر بۆ بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی هیچ کاریگەرییەکی لە سەر قەبارەی بازرگانی نەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان ئاشکرای دەکەن هیچ شتێک نەگۆڕاوە لە پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی و بە شێوەی گشتی هیچ مەترسی و گۆڕانکارییەک لە بازرگانیی نێوان هەر دوو لا ڕووی نەداوە، تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کاردانەوەی دەروونی هەبووە و کاریگەریشی نەماوە./.