جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

دڵی مرۆڤ و رازی كراسه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی شاملو

كانونی دووه‌م 27, 2024
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

جام کوردی – شاملو شاعیری ئێرانی له‌ میانی گێڕانه‌وه‌ی كورته‌ یاده‌وه‌رییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ له‌به‌ركردنی كراسێكی سپی له‌ رۆژێكی هه‌ور و باراناویدا، مه‌به‌ستێتی لێكچوونێك له‌ نێوان پیسبوونی كراسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیسبوونی دڵی مرۆڤدا نیشان بدات.
ده‌یه‌وێت بڵێت وه‌ك چۆن كاتێك كراسێكی سپی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی دڵۆپه‌ بارانه‌وه‌، ره‌نگی ده‌گۆڕێت و له‌ هه‌ندێك جێگه‌ په‌ڵه‌ ده‌گرێت، دڵی مرۆڤیش هه‌روایه‌. ته‌نها جیاوازییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌ له‌سه‌ر دڵی مرۆڤ دروستده‌كات دڵۆپه‌ باران و شه‌سته‌ باران نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ست و سیفاته‌ نێگه‌تیڤانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بونیاتی راسته‌قینه‌ی مرۆڤدا پێچه‌وانه‌ دێنه‌وه‌ و له‌ جێگه‌ی جوانی، ناشیرینی، له‌ جێگه‌ی شكۆداری، زه‌لیلی و له‌ جێگه‌ی هه‌ق، ناهه‌قی و له‌ جێگه‌ی گه‌شبینیش، ره‌شبینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت .
ئێره‌یی و رق و نه‌فره‌ت و دووڕوویی و خیانه‌ت و مه‌یلی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و نمایشی درۆزنانه‌ و چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و سیفاتی به‌د و نه‌خوازراوی دی، زنجیره‌ میكانیزمێكی هه‌ڵه‌ و نادروستن، مه‌خابن به‌شێك له‌ مرۆڤه‌كان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك له‌ ژیانی فیزیكی خۆیاندا له‌به‌رامبه‌ر هاوزمان و هاوئایین و هاوشار و هاونیشتمانه‌كانیاندا به‌كاریده‌هێنن، له‌مه‌شه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر دڵ و ده‌روونیان، به‌ڵكو زۆرینه‌ی كات نییه‌ت و گوفتار و كردار و ره‌فتاره‌كانیان له‌باكگراوندی ئه‌و خه‌سڵه‌ت و سیفاته‌ نادروستانه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كه‌ن و به‌نۆبه‌ی خۆیان ئه‌و پانتاییه‌ جوگرافییه‌ ژه‌هراوی ده‌كه‌ن كه‌ تیایدا هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبه‌ت شاملو ته‌نها به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێت له‌په‌نای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كورته‌ یاده‌وه‌رییه‌یدا، ئه‌و لێكچوونه‌ ته‌نها له‌ دروستبوونی په‌ڵه‌دا له‌سه‌ر كراس و دڵی مرۆڤ كورت بكاته‌وه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستێكی دیش له‌ نووسینی ئه‌و وشانه‌دا ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ به‌خوێنه‌ر بڵێت وه‌ك چۆن كراسێكی سپی، پێویستی به‌وه‌یه‌ زوو بشۆرێت تاكو په‌ڵه‌كانی سه‌ری نه‌مرن و پاشان له‌كه‌ڵك نه‌كه‌وێت، به‌هه‌مان شێوه‌، دڵی مرۆڤیش پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌و په‌ڵه‌ دزێویانه‌ پاك بكرێته‌وه‌ كه‌ خه‌سڵه‌ت و سیفه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌كان پێكیده‌هێنن. ئه‌گه‌رنا دواتر په‌ڵه‌كانی سه‌ر دڵی مرۆڤیش ده‌مرن و بۆ پاككردنه‌وه‌یان كارێك له‌ده‌ست بنیاده‌م نایه‌ت، یاخود تابڵێی ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ ده‌بێت .
ئه‌گه‌رچی شاملو ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌كردووه‌ دڵی مرۆڤ بۆ پاكبوونه‌وه‌ی پێویستی به‌ به‌كاربردنی چ كه‌ره‌سته‌یه‌كی مادی یاخود مه‌عنه‌وییه‌، به‌ڵام ئه‌زموونی ژیان پێمانده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌توانێت دڵ و ده‌روون و بونیادی مرۆڤ له‌ ژه‌نگ و ژه‌هری خه‌سڵه‌ت و سیفاته‌ دزێوه‌كان پاكبكاته‌وه‌، به‌كاربردنی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ ئیمانی و مرۆڤی و ژیاریانه‌یه‌ كه‌ دژن له‌گه‌ڵ مه‌یلی ره‌شبینی و هه‌ستی دڕدۆنگی و تاریكدۆستی وێرانكاری و دڕنده‌خوازیدا. به‌كاربردنی محه‌به‌ت و مرۆڤدۆستی و خودادۆستی و ژیاندۆستییه‌ له‌ ژیانی تایبه‌تی خود و موماره‌سه‌كردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌، پوخته‌ی نووسینه‌كه‌ی شاملوه‌ كه‌ له‌م رووه‌وه‌ نووسیویه‌تی و وه‌رمگێڕاوه‌:
كراسێكی سپی جوان و دڵڕفێنم هه‌بوو. رۆژێكیان ئاسمان به‌ هه‌ور داپۆشرابوو، كراسه‌كه‌م له‌به‌ركرد و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه‌، باران دایكرد. به‌مه‌ش كراسه‌كه‌م شه‌مزا و پیسبوو. گوێم پێنه‌دا و  وام خه‌یاڵ كرد هه‌ركاتێك بیشۆم، پاكده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام پاك نه‌بۆوه‌!. چه‌ندینجار شۆردم، كه‌چی هه‌ر پاك نه‌بۆوه‌. ته‌نانه‌ت جارێك بردمه‌ لای كابرای جلشۆر تاكو بیشوات، به‌ڵام بێفایده‌بوو! كه‌سێك كه‌ له‌لای جلشۆره‌كه‌ كاریده‌كرد، وتی:» ئه‌و كراسه‌، په‌ڵه‌كانی سه‌ری مردوون!» ئینجا وتی:» هه‌ندێك په‌ڵه‌ كاتێك زۆر بمێننه‌وه‌، ده‌مرن. بۆیه‌ ده‌بێت به‌زوویی لاببرێن و شوێنه‌كه‌یان پاك بكرێته‌وه‌« كه‌واته‌، په‌ڵه‌كانی سه‌ر كراسه‌كه‌م مردوون. به‌و هۆیه‌وه‌، حه‌سره‌تی دووباره‌ پۆشینی، به‌سه‌ر دڵمه‌وه‌ نووسا. زیاده‌ڕۆییم نه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم دڵی مرۆڤیش جیاوازییه‌كی وه‌های له‌گه‌ڵ كراسی سپیدا نییه‌! كاتێك ده‌شه‌مزێت و پیسده‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ند نه‌گیرێت، په‌ڵه‌ی لێ دروست ده‌بێت. به‌قه‌ولی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لای جلشۆره‌كه‌ كاریده‌كرد:» په‌ڵه‌، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ تازه‌ و زیندووه‌، ده‌بێت بشۆردرێت و شوێنه‌كه‌ پاك بكرێته‌وه.
خدر ئیبراهیم خدر

Previous Post

خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ یەکەمین بانگەوازی خۆی ڕاگەیاند

Next Post

بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران بۆ زیاتر لە 31 ملیۆن تەن لە ساڵی 2023دا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران بۆ زیاتر لە 31 ملیۆن تەن لە ساڵی 2023دا

بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران بۆ زیاتر لە 31 ملیۆن تەن لە ساڵی 2023دا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020