بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی جیهانی لە ڕاپۆرتی ساڵی 2023ی خوێدا ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران لە ساڵی 2023ێدا گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 100 هەزار تەن کە ئەو ڕێژەیە سەبارەت بە ساڵی پێشوو(2022) 1.8لەسەد هەڵیکشاوە.
ئێران لە ساڵەکانی 2022دا نزیکەی 30 ملیۆن و 600 هەزار تەن پۆڵای وەبەرهێنابوو.
وەبەرهێنانی پۆڵا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ساڵی 2023ێدا بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و سەبارەت بە ساڵی 2022 گەشەی 1.3لەسەدی تۆمار کردووە و گەیشتووەتە 53.2 ملیۆن تەن.
ڕێژەی وەبەرهێنانی هەمان ناوچە لە ساڵەکانی 2022 سەبارەت بە ساڵی 2021 ــەکیش زیاتر لە، 7٪ هەڵیکشاوە.
ئەو وڵاتانەی کە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و لەو ڕاپۆرتەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، بریتیە لە: ئێران، عێراق، ئەردەن، کوەیت، عەمان، قەتەر و عەربستان و یەمەن.
ئێران بەهۆی بەرهەمهێنانی 31.1 ملیۆن تەن پۆڵا لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا و بە 58.4لەسەد بەرهەمهێنانی پۆڵای ڕۆژئاوای ئاسیاوە وەکوو گەورە بەرهەمهێنەری پۆڵای نەوچەکە دێتە ئەژمار.