بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس جارێکی دیکە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی ئەفریقای باشور و سکاڵاکەی ئەو وڵاتە لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی.
ناوبراو بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم سکاڵاوە پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی ئەفریقای باشور کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەرپرسانی ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی لە ڕوانگەی ڕای گشتی جیهانەوە ڕیسواترین کەسەکانن کە دەبێت بە هۆی تاوانی کۆمەڵکوژیی فەڵەستینییەکان لە غەززە دەستبەجێ ڕادەستی یاسا بکرێن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ کات لەبیر ناکرێت و لە لایەن ڕای گشتییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت./.